ئێستا خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم 561 ملیار دینارى به‌غداى تێدایه بۆ مووچه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى زياتر 561 ملیار دینارى به‌غداى تێدایه كه تایبه‌ته به مووچه‌ى مانگى شوبات، ئه‌مه جگه له پاره‌ى كۆكراوه‌ى داهاتى ناوخۆ.
هه‌شت رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى عێراق بڕى 560 ملیار دینارى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى مه‌ده‌نى خسته‌سه‌ر هه‌ژمارى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق. هاوكات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ى ئازار، وه‌زاره‌تى دارایی عێراق بڕى ملیارێك و 503 ملیۆن دینارى تر‌ى خسته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی. كۆى پاره‌كه‌ش ده‌كاته 561 ملیار و 503 ملیۆن دینار.
به‌پێى زانیاریه‌كان، له ئێستادا پاره‌كه له هه‌ژمارى بانكى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمه له لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندى عێراق، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی نه‌چووه چه‌كى پاره‌كه وردبكاته‌وه و وه‌رى بگرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ 47 رۆژ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى 2023دا و تاوه‌كو ئێستا مووچه‌خۆران مووچه‌ى مانگى شوباتیان وه‌رنه‌گرتووه.
پێشتر ئاوات شێج جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى پاره‌كه‌وه به میدیاى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه دابه‌شكردنى پاره‌كه دووبه‌ره‌كى له‌نێو كۆمه‌ڵگه دروستده‌كات و كۆمه‌ڵگه ده‌كات به دوو به‌شه‌وه، بۆیه پێمانباشبوو لیستى مووچه رانه‌گه‌یه‌نین به‌و پاره كه‌مه‌وه”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









