سه‌رۆككۆمار بۆچوونى خۆى له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم راگه‌یاند

د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراق | فۆتۆ: سه‌رۆكایه‌تى كۆمار
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق هه‌ڵوێستى سه‌رۆككۆمار له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق تایبه‌ت به مووچه راگه‌یاند و ئاشكراى كرد، د. له‌تیف ڕه‌شید له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى دادگاى فیرداڵى جه‌ختى له پاراستنى سه‌روه‌رى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا كردووه‌ته‌وه و سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵیش وتویهتى: “پێویستە ناردنى پارە بۆ مووچەخۆرانى هەرێم بەردەوامبێت”.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ى ئازار، بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه ئه‌وه ئاشكرا كراوه، كه د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆكۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ دادوه‌ر جاسم عه‌بود، سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى كۆبووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى بڕیارى به‌نیشتیمانیكردنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كراوه.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، سه‌رۆكى دادگاى فيدراڵى جه‌ختى له جێبه‌جێكردنى بڕیارى دادگاكه كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم و وتوشیهتى: “پێویستە ناردنى پارە بۆ مووچەخۆرانى هەرێم بەردەوامبێت تاوەکو هه‌ژماریان بۆ بكرێته‌وه له بانكه فیدراڵیه‌كان”.
به‌پێى راگهیهنراوهكه، سه‌رۆككۆمارى عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “داڕشتنى سیاسه‌تى دراو و جموجۆڵى بازرگانى له سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵیدایه”.
هاوكات، سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى پرۆسه‌ى بهنیشتمانیكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدا ده‌بن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى رێگریه‌كانى به‌رده‌م بڕیاره‌كه”.
دادوه‌ر جاسم عه‌بود وتوشیهتى: “پرۆسه‌ى به نیشتمانیكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كاتى پێویسته”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









