“سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى دارایی فه‌رمانیان كردوه تاوه‌كو به‌غدا پاره‌ى ته‌واو نه‌نێرێت مووچه دابه‌شنه‌كرێت”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌لایه‌ن سەرۆكی حكومەت و وەزیری داراییه‌وه ئاگاداركراوەتەوە، تا ئەوكاتەی بەغدا سەرجەم پارەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دابیننەكات دەستنەكەن بە دابەشكردنی مووچە.
هه‌شت رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى عێراق بڕى 560 ملیار دینارى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى مه‌ده‌نى خسته‌سه‌ر هه‌ژمارى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق. هاوكات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ى ئازار، وه‌زاره‌تى دارایی عێراق بڕى ملیارێك و 503 ملیۆن دینارى تر‌ى خسته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی. كۆى پاره‌كه‌ش ده‌كاته 561 ملیار و 503 ملیۆن دینار.
به‌پێى به‌دواداچوونێكى SNN كه له به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، “تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی نییە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، لەكاتێكدا پارەی پێویست بۆ زیاتر لە %60ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەردەستدایە”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم، “تیمى وه‌زاره‌تى دارایی چاوەڕێی سەرۆكی حكومەت دەكات بۆ ئەوەی فەرمانی پێبكات دەستبكەن بە دابەشكردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی كە مووچەكانیان لەلایەن بەغداوە نێردراوە، بەڵام لەلایەن سەرۆكی حكومەت و وه‌زیرى داراییه‌وه بە وەزارەتی دارایی راگەیەندراوە تا ئەوكاتەی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان رەوانە نەكرێت مووچە دابەشنەكەن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









