وەزارەتی دارایی عێراق خرایە ژیرباری دانەوەی قەرزەكانی هەرێم بە بانكی بازرگانی عێراق

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی عێراق پابەندكرا بە دانەوەی ئەو قەرزانەی كە حكومەتی هەرێم لە ساڵانی 2023 و 2024 لە بانكی بازرگانی عێراق TBIی وەریگرتوون بۆ دابەشكردنی مووچە، بەڵام بەمەرجێك ئەو بڕە قەرزانە لە پشكی هەرێم ببرێت لە بودجەی ساڵی 2024.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی حكومەتی عێراقییەوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادە بوونی محەمەد شیاع سودانی، لە تەورێكی كۆبوونەوەكەدا باس لەو قەرزانە كراوە كە حكومەتی هەرێم لەم ساڵ و لە ساڵی ڕابردوو لە بانكی بازرگانی عێراق TBIوەریگرتوون بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی عێراقی پابەندكردووە بە دانەوەی ئەو قەرزانەی حكومەتی هەرێم كە بڕەكەی 636 ملیار دینارە بۆ هەر ساڵێك بۆ هەردوو ساڵی 2023 و هەروەها ساڵی 2024.
هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە كە ئەو قەرزانەی وەزارەتی دارایی عێراق لە بری حكومەتی هەرێم دەیداتەوە بە بانكی بازرگانی عێراق TBI دواتر لە پشكی هەرێم بۆ بودجەی ساڵی 2024 دەبڕدرێت.
حكومهتى ههرێمى كوردستان زیاتر له پێنج تریلیۆن دینار قەرزداری بانکی بازرگانی عێراق و چەند بانکێکی ئەهلی دیکەیە و بۆ دانەوەی ئەوقەرزانەش وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە بڕی 53 ملیار دینار دەداتەوە بەبانکی بازرگانی عێراقTBI کە بۆهەر ساڵێک دەکاتە 636 ملیاردینار.
بەپێی بڕگەی (و) لەمادەی 13ی یاسای بوجەی عێراق دەبێت هەرێمی کوردستان لەماوەی حەوت ساڵدا سەرجەم قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراقی TBI و ئەو بانکە ئەهلیانەی کە پارەیان لە لقەکانی بانکی بازرگانی بووە بداتەوە.
سەرجەم قەرزەکان، بڕی 4 ملیار و 374 ملیۆن و 822 هەزار دۆلارە دەکاتە پێنج تریلیۆن و 731 ملیار دینار.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









