
باران
SNN
کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ رایدەگەیەنێت، شەتە باران و بەفر دەبارێت و لە دهۆک بڕی بارانبارین زیاتر دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئازار، بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى سلێمانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان بەردەوام هەورى تەواو دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاکان بە گشتى نمە باران و شەستە بارانى لە ناکاوى دەبێت، ناوچە سنوورییە بەرزەکان بەفر بارینى کەم هەیە، هاوکات پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنی دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بڕى دابارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات لەکاتى باران هەورە تریشقەو تەزرە بارین هەیە.
پێشبینییەکانی کەشناسی لەبارەی بڕی باران لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا، ئاشکرایکردووە، لە نێوان (5-10) ملیمەتر لە سەنتەرى پارێزگاکان و لە ناوچە شاخاوییەکان (10-16) ملیمەتر دەبێت، لە سنوورى پاڕێزگاى دهۆک بڕى باران بارینى پێشبینیکراو زیاتر دەبێت لە نێوان (15-25) ملیمەتر.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ پێنجشەممە رایگەیاندووە، ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى دروستبوونى تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى بەیانى، سەبارەت بە باران بارین لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى ئەو پارێزگایە بڕى دابارین مامناوەند دەبێت، ناوچەکانى تر بە گشتى ئەگەرى نمە بارانى کورت خایەن هەیە زیاتر ئاسمان نیمچە هەورى دەبێت بە تایبەت لە دواى نیوەڕۆ ، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16
سلێمانی :15
دهۆک : 13
زاخۆ : 14
هەڵەبجە : 16
کەرکوک : 18
سۆران : 12
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 20
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









