کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری بۆ پرۆسەی دەنگدان بەکاردەهێنێت

کارمەندی کۆمسیۆن
SNN
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان 13 کامێرایی لە بنکەکان و پێنج هەزار کامێراشی لە وێستگەکان جێگیر دەکات.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 13 کامێرای چاودێری بۆ بنکەکان و 5000 کامێرای چادێری بۆ وێستگەکانی هەڵبژاردن دادەنرێت، وتیشی “ئامانج لەو کارە رێگریکردنە لە خروقات”.
هاوکات ئاماژەی بەوەکردووە، دوای تەواوبوونی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست، ئەگەر ئەنجامەکان هاوتای ئەنجامی ئەلیکترۆنی بوون پشتیان پێ دەبەسرێت، ئەگەر 50%ی هاوتا نەبوو، ئینجا بە دەست دەنگەکان جیا دەکرێنەوە.
روونیکردووەتەوە، لە دوای کاتژمێر حەوتی بەیانی، ڕێگە بە دەنگدەران دەدرێت بچنە نێو وێستگەکانەوە و دەنگ بدەن، کاتژمێر شەشی ئێوارەش پرۆسەکە دەوەستێت و کۆپییەکی ئەنجامە سەرەتاییەکانیش بە نوێنەری لایەنەکان دەدرێت.
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوو ملیۆن و 950 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، بەسەر هەزار و 266 وێستگەی دەنگدان دابەش دەبن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









