“یەکێتی دەیەوێت دابەشکردنی مووچە چیتر دوانەکەوێت و هەڵبژاردنیش لە کاتی خۆیدا بکرێت”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، بەهۆی دواكەوتنی هەڵبژاردنەوە زۆرێك لە دامەزراوە شەرعییەكانی هەرێمی كوردستان پەكیان كەوتووە و باری ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانیش ڕووبەڕووی بارودۆخێكی سەخت بووەتەوە، بۆیە هەمووكات یەكێتی ئامادەبووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنیش پرۆسەی دیموكراسی هێندەی دیكەدەخاتە مەترسییەوە.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی رایگەیاند: لە ئێستادا هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی ئاڵۆزدایە كە بەهۆی دواكەوتنی هەڵبژاردنەوە پەرلەمانی كوردستان پەك خراوە و كۆمسیۆن شەرعێتی نەماوە و ناكۆكی زۆر لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانیش بوونی هەیە، هاوكات بابەتی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران هێندەی دیكە دۆخەكەی ئاڵۆزتركردووە و باروگوزەرانی هاووڵاتیانی سەختتركردووە كە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هەمەیشە پێداگری كردووە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت و مووچەی فەرمانبەرانیش لە كاتی خۆیدا دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لەم قۆناغەدا هەڵبژاردن دوابخرێت ئەوا دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەدا دەبێت و مەترسی لە سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان دروست دەبێت و دام و دەزگاكان زیاتر بێ شەرعییەت دەبن، بۆیە تەنها بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەتوانیین شەرعیەت بگێڕینەوە بۆ دامەزراوەكان، لە ئێستادا لە ناوخۆی هەرێمەوە هەوڵدەدرێت هەڵبژاردن نەكرێت و دوابخرێت.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی هاوپەیمان نیگەرانن لە دواخستنی هەڵبژاردن و ئەم نیگەرانیانەش جدین و مەترسین بۆسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان بۆیە یەكێتی مەبەستییەتی دابەشكردنی مووچە لەوەزیاتر دوانەخرێت و هیچ هەوڵێكیش نەدرێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن چونكە هیچیان لەبەرژەوەندی هەریمی كوردستان نابن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









