پارتی ترسی لە چی هەیە لیستی ناوی هێزەكانی پێشمەرگە ڕەوانەی بەغدا ناكات

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەیی دەربڕیوە لەگەڵ ناردنی وردەكاری لیستی هێزەكانی پێشمەرگە مووچەی ئەو هێزانەش ڕەوانەدەكات، بەڵامی پارتی ئامادەنیە وردەكاری ئەو لیستە ڕەوانەی بەغدا بكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زیاد لە 12 هەزار پێشمەرگەی هێزەكانی ( ڕۆژ) لەو لیستەدا ناویان تۆماكراوە كە ناسنامەی عێراقییان نیە و بەنایاسایی مووچە لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەوزانیاری لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم دەستیكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، هۆكاری سەرەكی پشت نەناردنی لیستی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ بەغدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان ماوەی 14 ساڵە زیاد لە 12 هەزار كەسی لەئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان وەك پێشمەگە تۆماركردووە و لەشكرێكی بۆ كردوونەتەوە بەناوی لەشكری (ڕۆژ) لەكاتێكدا ئەم هێزانە هیچ ناسنامەیەكی عێراقییان نییە و بەگوێرەی دەستوریش پێدانی مووچە بە كەسانێك كە ناسنامەی عێراقییان نەبێت پێچەوانەی دەستورە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی ناتوانێت لیستی ناوی ئەو هێزانە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەربهێنێت كە مووچەی هەریەكێك لەو كەسانە لە نێوان 900 هەزار بۆ ملیۆنێك و 500 هەزار دیناردایە و لەسەر هێزەكانی یەكەی 80 تۆماركراون، ئەوەشی بەهۆی ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا پارتی ئەو هێزانەی بەكار هێناوە بۆ دەنگدان لە بەرژەوەندی خۆی لەكاتێكدا ئەوانە مافی دەنگدانیان نەبووە، هاوكات ناردنی لیستی ئەو ناوانەش بۆ بەغدا حكومەتی هەرێم ڕووبەڕووی گرفتێكی یاسایی دەكاتەوە كە دوور نییە بەغدا بڕیاری ڕاگرتنی مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دەربكات.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، پارتی سوورە لەسەر ئەوەی وردەكاری لیستی هێزەكانی پێشمەرگە ڕەوانەی بەغدا نەكات ئەوەش لە پێناو ئەوەی بەغدا بەوەنەزانێت كە ماوەی 14 ساڵە زیاتر لە 12 هەزار هاووڵاتی خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان لەسەر هێزەكانی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









