نوێترین زانیاری لەبارەی ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی كەركوك و هەڵبژاردنی پارێزگاری ئەو شارە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات بەرەپێشچوونی باش لە نیوان لایەنە سیاسییەكانی كەركوك هاتووەتە ئاراوە لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی پارێزگا و گەیشتن بەڕێككەوتن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركوك، جەختیش دەكاتەوە یەكێتی سورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی پاریزگار و لەم چەند ڕۆژەشدا جاریكی دیكە سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كەركوك كۆدەبێتەوە.
د. ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا بەفەرمی لایەنە سیاسییەكانی كەركوك نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی پارێزگا و پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێی لە كەركوك و ڕێككەوتنی لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی كەركوك، بەڵام بۆ ئەوە بەرەوپێشچوونی زۆر باش لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی كەركوك هاتووەتە ئاراوە و چەندین پێشنیار خراونەتە ڕوو بۆ ئەوەی كۆتایی بە ناكۆكیەكان بهێندرێت و ئیدارەی نوێی كەركوك دەستبەكار ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاربوو كە ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو كۆبونەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی كەركوك ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لایەنە سیاسییەكانی كەركوك نەگەیشتبوونە ڕێككەوتن و لیكنزیك بوونەوە كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی دیكە دواخرا و بڕیارە لەم چەند ڕۆژەی ئایندەدا ئەو كۆبوونەوەیە بەڕیوەبچێت و ڕێككەوتنێكی سیاسی بۆ دیاریكردنی پارێزگار و پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگای كەركوك بێتە ئاراوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، پێشنیاریك هەبوو كە لەلایەن یەكێك لە لایەنە عەرەبییەكانەوە ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كراوە كە (محەمەد شیاع سودانی ) سەرۆك وەزیرانی عێراق-یان سەرپشككردوە تا وەزیرێكی حكومەتەكەی دەستنیشان بكات بۆ بەڕێوەبردنی شاری كەركوك تا ئەو كاتەی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵدەبژێردرێت، بەڵام ئەو پێشنیارەش هیچ ڕێككەوتنێكی لە بارەوە نەكراوە و تەنها پێشنیاربووە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









