سودانی: نەورۆز ئەوەمان بیردەخاتەوە کە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی

سودانی
SNN-
سەرۆکوەزیرانى عێراق پەیامێکى پیرۆزبایی بەبۆنەى هاتنى جەژنى نەورۆز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنى پێکەوەیی و بەها هاوبەشەکان و یەک چارەنوسى و دەشڵێت: هەموو هەوڵەکان تەرخان دەکرێن بۆ پێشکەشکردنى خزمەت و پاراستنى مافەکان.
محەمەد شیاع سودانی دەشڵێت:” بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردی ئازیزمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەموو گەلی عێراقی بەڕێزمان دەکەم، بۆ ئەو هیوا و خۆشییەی کە ئەم ڕۆژە مەزنە هەڵیدەگرێت بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەکی گەش:.
راشیگەیاند:”نەورۆز جارێکی دیکە هەموو پارچەکانی وڵاتەکەمان بەسەر دەکاتەوە، ڕۆڵەکانی ئێمەش بەردەوامن لە کارکردن و بونیاتنان و پتەوکردنی هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجە هاوبەشەکانی گەلی عێراق، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی حکومەتدا، کە گوزارشت لە پێداویستی و خواستەکانیان دەکات”.
سودانی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات کە ئەم بۆنەیە جەخت لە هێزی فرەچەشنیی و بەردەوامیی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکاتەوە لەگەڵ تەرخانکردنی هەموو هەوڵەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی مافەکان.
دەشڵێت: نەورۆزە ئەوەمان بیردەخاتەوە کە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەهاکانی هاوبەشیی و یەک چارەنووسیی و ئەو داهاتووەی کە ئێمە پێکەوە دەینەخشێنین لە سەرانسەری عێراق.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









