کۆمسیۆن لەبارەی ئامادەبوونی نوێنەریان لە کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکرات روونکردنەوە دەدات

SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی پێنج شەممە لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور هەشتەم كۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بەڕێوەبچێت ئەوەش سەرەڕای ئەوەی لە شەوی ڕابردوو ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەنێوان دووهێزی محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای ڕوویدا، لەم نێوەندەدا كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش ئامادەیی دەربڕیوە نوێنەری خۆیان بنێرن بۆ ئەو كۆنگرەیە.
ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەفەرمی لەلایەن پارتی سۆسیال دیموكراتەوە داوامان لێكراوە كە نوێنەرمان لە كۆنگرەی هەشتەمی ئەو پارتە ئامادەبێت كە وابڕیارە سبەی پێنج شەممە بەڕێوەبچێت، بۆ ئەومەبەستەش ئێمە ئامادەیی خۆمان دەربڕبوە كە نوێنەرمان ئامادەبێت لەو كۆنگرەیەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، نوێنەرانی ئێمە لەو كۆنگرەیەدا لەلایەن هیزە ئەمنییەكانەوە پارێزراودەبن هەروەك ئەمنییەتی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی هەر هێزێكی سیاسیش دەبێت لەلایەن لایەنی ئەمنییەوە پارێزراوبێت، بۆیە ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە نابێتە گرفت لەبەردەم ئەوەی ئێمە نوێنەرمان نەنێرین.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەكاتێكدایە كە وابڕیارە سبەی پێنج شەممە لە گوندی گوڵەخانە كۆنگرەی نائاسایی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بەڕێوەبچێت، هاوكات عەبدوڵای حاجی مەحمود تائێستاش خۆی بە جێگری سەرۆكی ئەو پارتە دەزانێت لەكاتێكدا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەو پارتە بە زۆرینەی دەنگ لەو حزبە دركراون، بۆیە ئەمە وایكردووە كە ئەگەری دروستبوونی ئاڵۆزی هەبێت لەو كۆنگرەیەی سبەینێی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









