“هێزە چەکدارەکەی عەبدوڵای حاجی مەحمود خانووەکەیان چۆڵکرد و سبەی بەشداری کۆنگرە ناکەن”

فەرهاد تۆفیک، وتەبێژی پارتی سۆسیالیست
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی پارتی سۆسال دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات كەمێك پێش ئێستا ئەو چەكدارانەی كە لەلایەن عەبدوڵای حاجی مەحمود نێردرابوون بۆ تێكدانی ئەمنییەتی سنوری گوندی گوڵەخانە، ئەو خانووەیان چۆڵكرد كە لە شەوی ڕابردووەوە تیایدا مابوونەوە، جەختیش دەكاتەوە كە سبەینێ ڕێگەنادەن عەبدوڵای حاجی مەحمود بەشداری كۆنگرە بكات.
د. فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: كەمێك پێش ئێستا ئەو چەكدارانەی كە لەلایەن عەبدوڵای حاجی مەحمود نێردرابوون بۆ تێكدانی ئەمنییەتی ناوچەی شارەزوور و گوندی گوڵەخانە و لە خانوویەكی نزیك گوڵەخانە لەشەوەوە مابوونەوە شوێنەكەیان جێهێشت، دوای ئەوەی بۆیان دەركەوت كە ناتوانن ئەمنیەتی سنورەكە بشێوێن و ڕێگەیان پێنادرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ كۆنگرەی پارتەكەمان لەكات و شوێنی خۆی كە گوندی گوڵەخانەیە بەڕێوەدەچێت و هەموو ئامادەكاریەكانمان بە كۆتا گەیاندووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە (عەبدوڵای حاجی مەحمود) نادرێت بەشداری كۆنگرە بكات پشێوی دروست بكات، ئەوە یەكلایی بووەتەوە كە ناوبراو ڕێگەی پینادرێت بیتە ناو كۆنگرەی هەشتەی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانەوە.
وتەكانی وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەكاتێكدایە كە وابڕیارە سبەی پێنجشەممە كۆنگرەی هەشتەم و نائاسایی ئەو پارتە لە گوندی گوڵەخانە بەڕێوەبچێت و جارێكی دیكە محەمەدی حاجی مەحمود بكرێتەوە بە سەرۆكی ئەو حزبە و گۆڕانكاری لە چەند مادەیەكی پەیڕەوی ئەو حزبەدا بكرێت كە گرنگترینیان نەهێشتنی جێگری سەرۆكی حزبە.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
56 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
33 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
56 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
33 خولهك لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
56 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









