“لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە تۆماركردنی ناوی چاودێرانی سەر سندوقەکانی دەنگدان”

کارمەندی کۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات لە سبەینێ پینجشەممەوە دەستدەكرێت بە تۆماركردنی ناوی ئەو كەسانەی كە خوازیارن ببنە چاودێر بۆسەر سندوقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەومەبەستەش چەند مەرجێك دیاریكراوە.
ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو خشتەی كارەی دانراوە بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی كۆمیسیۆن، لە سبەینێ پێنجشەممە 4/4/2024 ەوە دەستدەكرێت بە تۆماكردنی ناوی ئەو كەسانەی كە خوازیارن ببنە چاودێری سەر سندوقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانەی كە خوازیارین ببنە چاودێر مەرجە لە هیچ داموودەزگایەكی ئەمنی دانەمەزرابن، هاوكات سەرجەم فەرمانبەرانی داموودەزگا حكومییەكان مافی ئەوەیان هەیە فۆڕم پڕبكەنەوە بۆ چاودیری سەر سندوقەكان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن كە وابڕیارە لە 10/6/2024 بەڕێوەبچێت و پركردنەوەی فۆڕمیش بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت و دواتر تا بەرواری 20/4/2024 پركردنەوەی فۆڕم بەردەوامی دەبیت و پاشان تیروپشك بۆناوەكان دەكرێت.
ئەو بەرپرسەی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان و هەروەها دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكانیش مافی پڕكردنەوەی فۆڕمی چاودێرییان هەیە بەڵام بەمەرجێك بڕوانامەی خوار دبلۆمیان نەبێت واتە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی مافی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەیان نابێت.
لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی کۆسمیۆن کە 4ی 4 دەستبەکار دەبێت
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









