
لوقمان وەردی ئەندامی فراکسیۆنی سەوز
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات بابەتی رێككەوتنی یەکێتی لەگەڵ پارتی لەسەر ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن بابەتێكە دوورە لە راستییەوە، چونکە هەر لە سەرەتاوە یەکێتی هیچ خواستێکی نەبووە و نییە بۆ دواخستن و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن.
لوقمان وەردی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەسەرەتاوە دژایەتی خۆی بۆ هەڵبژاردن دەربڕیوە، بەڵام ئێمە جەختلەوە دەكەینەوە كە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن، چونكە دژایەتی كردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دژایەتی كردنی خواستی شەقام و زۆربەی خەڵكی كوردستان و قەوارەی هەرێمی كوردستانە، بۆیە ئەو بڕیارەی پارتی لە نەناردنی ناوی كاندیدەكانی بڕیاری تاك لایەنەیە و كاریگەری خراپی لەسەر شەرعییەتی دامەزراوەكان دەبێت لە هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەگەر نیەتی پارتی بۆ رێگری كردن بێت لە هەڵبژاردن ئەوا دەبێت بەرپرسیارێتی دۆخەكە لە ئەستۆ بگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەند ڕۆژێکە پەنجەی تۆمەت بۆیەکێتی درێژدەکرێت گوایە لەگەڵ پارتی ڕێککەوتوین بۆ بابەتی رێككەوتنی ئێمە لەگەڵ پارتی لەسەر ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن، ئەم بابەتە دوورە لەراستییەوە، بەڵكو ئێمە هەر لەسەرەتاوە خوازیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووین، هەمیشە ساز و ئامادەین بۆئەنجامدانی هەڵبژاردنیش و هیچ خواستێكمان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە و نەبووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پارتی سوربێت لە رێگری كردن لەئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت ئەوا بەدڵنیاییەوە كاریگەری خراپ لەسەر دامەزراوەكانی قەوارەی هەرێم بەجێدەهێڵێت و دۆستەكانمان ئاستی مامەڵەكردنیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ ئاستێكی زۆر كەم دادەبەزێت و كار لەسەر زیاتر لە قاڵب دانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، هاوکات خواستی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئەوەیە هەڵبژاردن بكرێت و هەرێمی كوردستان پێویستی بە چاكسازیی هەیە و چەندین ساڵە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەدەست ئەو زۆرینە دەستكردە موزەیەفەوە دەناڵێنێت كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان دروستی كردبوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









