“دوای گرژییەکانی شەوی رابردووی گوڵەخانە پارتی سۆسیال دیموکرات شوێنی کۆنگرەی حزبەکەی گۆڕی”

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لە بەیاننامەی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئەوە بڵاوكرایەوە كە ڕۆژی پێنجشەممە لە هەڵەبجە كۆنگرەی هەشتەمی پارتەكەیان بەڕێوەدەچێت، بەڵام بە بڕیاری سەرۆكی ئەو پارتە بەستنی كۆنگرەكە لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور ئەنجام دەدرێت و چەند كاتژمێریكی كەم دەخایەنێت.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لەئەندامێكی كۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆسالی دیموكراتی كوردستان بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەموو ئامادەكارییەك كراوە، بۆئەوەی سبەینێ لە گوندی گوڵەخانە كۆنگرەی نائاسایی پارتی سۆسیال دیموكرات بەڕێوەبچێت بۆ ئەو مەبەستەش هەر لەناو گوندی گوڵەخانە هۆڵێكی گەورە ئامادەكراوە و كۆنگرە لەو هۆڵە بەڕێوەدەچێت لە ئەمڕۆوە ئەندامانی كۆنگرە بەرەو گوڵەخانە بەڕێدەكەون ئەوەش لەسەر داوای محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆنگرەكە چەند كاتژمێریكی كەم دەخایەنێت و نوێنەری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بانگهێشتی كۆنگرە كراون، بەڵام دیار نییە ئایا بەم دۆخەوە كە دروستبووە ئامادە دەبن یاخود نا، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا محەمەدی حاجی مەحمود سورە لەسەرئەوەی كە سبەینێ دەبێت كۆنگرەی حزبەكەی بەڕێوەبچێت.
هەرلە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە تا ئێستاش ئەو هێزە چەكدارەی سەر بە عەبدوڵڵای حاجی مەحمودن و لەلایەن ( دابان)ی كوڕییەوە سەرپەرشتی دەکرێن هێشتا لەناو ئەو خانووە ماونەتەوە كە شەوی ڕابردوو دەستیان بەسەردا گرتووە، هاوكات هێزێكی چەكداری محەمەدی حاجی مەحمودیش گەمارۆی ئەو خانووەیان داوە لەبەرامبەریشدا هێزێكی زۆری ئاسایش لە سنورەكە بڵاوبوونەتەوە بۆ ڕێگری لە زیادبوونی گرژییەكان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









