عەبدوڵای حاجی مەحمود: كوڕەكەم ناردەوە لە گوڵەخانە جەژن بكات بەڵام هێرشیان كردەسەری

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای بەڕێوەچوونی كۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەكانی محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای ڕوویداو لەو گرژیانەشدا كوژراو بریندار هەیە، عەبدوڵای حاجی مەحمودیش دەڵێت، كوڕەكەم ناردەوە لە گوڵەخانە جەژن بكات بەڵام هێرشیان كردە سەری و برینداریان كردووە.
عەبدوڵای حاجی مەحمود، جێگری پێشووی سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشەوە ئەو خانووەی كە لە گوڵەخانەیە لەلایەن هێزەكانی محەمەدی حاجی مەحمود دەستی بەسەرداگیرابوو، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە ڕادەستمان كرایەوە و ئەمڕۆش بڕیاربوو كە كوڕەكەم و چەند كەسیكی دیكە بچنەوە ناو ئەو خانووە و پاكی بكەنەوە و جەژن لەوێ بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ گەیشتنیان بەخانووەكە لەلایەن هێزەكانی محەمەدی حاجی مەحمود هێرشیان كراوەتە سەر و بە چەكی قورس ڕووبەڕوویان بوونەتەوە لە ئەنجامدا كوڕەكەم و چەند كەسیكی دیكەی ناو خانووەكەم بەسەختی بریندار بوون و لە بارودۆخی تەندروستیان ئاگادارنیم.
عەبدوڵای حاجی مەحمود ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خانووە موڵكی تایبەتی خۆمە و لە لایەن ئاسایشەوە ئاگادار كراوینەتەوە كە دەتوانن بڕۆنەوە ماڵەكەی خۆت، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی كوڕەكەم بە چەكی قورس هێرشیان كراوەتە سەر و بەسەختی كوڕەكەم و چەند كەسیكی دیكە برینداربوون.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









