
SNN
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێمی ئاشکراکرد، دەڵێت “سەرەتای هەفتەی داهاتوو حکومەتی عێراق بڕێک پارە بۆ هەرێم دەنێرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی نیسان، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەبارەت بە مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو حکومەتی عێراق 949 ملیار دینار بۆ ھەرێم دەنێرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، دوای گەیشتنی پارەکە ھیچ گرفتێک لە بەردەم دابەشکردنی مووچە نامێنێت و حکومەتی ھەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.
ئەو نوێنەرەی حکومەتی هەرێم ‘لە بەغدا وتوویەتی “پێش جەژنی رەمەزان سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.”
هاوکات، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیرای دارایی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەى فەرمانى سەرۆکوەزیران بڕیاردرا بە خەرجکردنى مووچەى مانگى ئازارى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، بهشی زۆری لیستی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێم بۆ مانگی ئازار لهلایهن دیوانی چاودێری درایی عێراقهوه وردبینی كراوه و لهگهڵ تهواوبوونی وردبینیهكهش، وهزیری دارایی بهنوسراوی رهسمی داوایكردووه مووچهكانیان بخرێته سهر هەژماری بانكی دارایی ههرێم و دەست بە دابەشکردنی مووچەبکرێت.
هاوکات لە دوای بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕی 130 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم، کە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەو سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم جەختیکردەوە، لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەیە و لەنزیکترین کاتدا رادەگەیەنرێت.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









