
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە زمانێکی توند رەخنەی لە ئیسرائیل گرت، بە هۆی نەپاراستنی گیانی کەسانی مەدەنی لە غەززە و رایگەیاند، مەترسی ئەوە هەیە هیچ جیاوازییەک لە نێوان تەلئەبیب و گروپی حەماسدا نەمێنێتەوە و هۆشداریشی دا لە گۆرینی سیاسەتیان بەرامبەر بە ئیسرائیل.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “پێویستە ئیسرائیل رێگە بەوە بدات هاوکاری مرۆیی زیاتر بگەیەندرێتە غەززە و ئەگەر ئەو گۆڕانکاریانەی چاوەڕێی دەکەین روونەدات، سیاسەتمان دەگۆڕین”.
باسی لەوەشکرد، “ئیسرائیل لە شەڕی غەززەدا نەیتوانی گیانی کەسانی مەدەنی بپارێزێت بەمەش هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ حەماسدا نابێت”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا روونیشی کردەوە، “ئەوەی لە ٧ی ئۆکتۆبەردا روویدا دەکرا دەستبەجێ کۆتایی پێبهێنرێت، حەماس دەبوایە لە بری خۆحەشاردان لە پشت کەسانی مەدەنی، بارمتەکانی ئازاد بکردایە و چەکی دابنایە، بەڵام ئیسرائیل حەماس نییە. ئیسرائیل دیموکراسیە، حەماسیش رێکخراوێکی تیرۆریستی. دیموکراسی زۆرترین بایەخ بۆ گیانی مرۆڤەکان دادەنێنێت، بۆ تاک بە تاکی مرۆڤەکان. وەک دەڵێن رزگارکردنی مرۆڤێک، رزگارکردنی جیهانە”.
بلینکن لە درێژەدا وتی، “ئەمە خاڵی بەهێزی ئێمەیە کە ئێمە لە تیرۆریستەکانی وەک حەماس جیا دەکاتەوە. ئەگەر ئێمە رێز لە گیانی مرۆڤەکان نەگرین، مەترسی ئەوە هەیە کە هیچ خاڵێکی جیاکەرەوەمان لەگەڵ ئەو کەسانەدا نەبێت، کە لە دژیان شەڕ دەکەین”.
لە کۆتاییشدا جەختی کردەوە، کە لە ئێستادا لە غەززە کاری لە پێشینەیان پاراستنی کەسانی مەدەنی، زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و دڵنیابوونەوەیە لە پاراستنی گیانی ئەو کەسانەی هاوکارییەکان دەگەیەنن. ئیسرائیلیش دەبێت لەم رووەوە پابەندییەکانی جێبەجێ بکات”.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
37 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 خولهك لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
37 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 خولهك لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
37 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









