
بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە لە ئەمشەوەوە بارانبارین دەستپێدەکات و سبەینێش رێژەکەی زیاتر دەبێت تاوە باران و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ دوو شەممە 29-4-2024، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ , لەکاتەکانی شەودا نمە باران لەناوچە جیاجیاکان دەبارێت وە لەناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت.
هەروەها سبەى سێشەممە 30-04- 2024، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لەناوچەکانی باشووری هەرێم. لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاوە باران و بروسکە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچرپچر, شایانی باسە لەکاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێت بەڵام به هۆی ناجێگیری بەرگە هەوای ناوچەکە بۆ رۆژانی تر دابارینی ناو بەناو بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (2-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
لای خۆشییەوە ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، کە رۆژی چوارشەممە کاریگەری نزمەپاڵەستۆی کەنداوی عەرەبی و دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان زیاتر ئەبێت و بۆ رۆژی پێنجشەمە و بەتایبەت رۆژی ھەینی لوتکەی کاریگەریەکانی ئەبێت و ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکان ئەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 32
سلێمانی : 30
دهۆک : 32
زاخۆ : 32
هەڵەبجە : 31
کەرکوک : 33
سۆران : 28
حاجی ئۆمەران : 20
گەرمیان : 35
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









