بێگەرد تاڵەبانی: رێگەمان نەداوە یەک دەنک گەنم لە دەرەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت

بێگەرد تاڵەبانی
SNN-
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، رێگەیان نەداوە یەک دەنک گەنم لە دەرەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت، دەشڵێت:”دەبێت عێراق گەنمی جوتیارانی هەرێم بێ جیاوازی وەربگرێت و لەمەودوا قبوڵی ناکەین گەنمی جوتیاران بە رێژە وەربگیرێت”
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە و لەمەودوا قبوڵی ناکەن گەنمی جوتیاران بە رێژە وەربگیرێت، دەبێت هاوشێوەی جوتیارانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت و تەواوی گەنمەکەیان لێوەربگیرێت و رێگەشیان نەداوە تا ئێستا یەک دەنک گەنم لە دەرەوەی وڵات داخڵی هەرێمی کوردستان ببێت.
وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتێک پەیڕەو دەکرێت و زوڵم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بڕێکی دیاریکراو گەنمیان لێوەردەگرن، دواتر ئەو بڕە دەمێنێتەوە لە بازاڕی ڕەش بە نرخێکی کەمتر لێیان دەکڕدرێتەوە و گەنمەکەیان پێ هەڕاج دەکەن، بۆیە لە کۆبونەوەی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق داوا دەکەن چیتر بۆ وەرگرتنی گەنم رێژە بۆ جوتیارانی هەرێم دیاری نەکرێت و تەواوی گەنمەکەیان لێوەربگیرێت.
راشیگەیاند، بۆ ئەمساڵ بەرهەمی گەنم لە ئاستێکی باشدایە و کوالێتییەکەشی زۆر باشە، نرخەکەشی هەمان ئەو نرخە دەبێت کە حکومەتی عێراق دیاریکردوە بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینارە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









