تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی ڕەوانەی بەغدا نەكردووە

مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەچاوەڕوانی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵن، بەڵام تا ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی ڕەوانەی بەغدا نەكردووە و تەنها لیستی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی ڕەوانەی بەغدا كردووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق نەكردووە بۆ ئەوەی وردبینی بكرێت و دەستبكرێت بە ناردنی پارەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لیستەی كە ڕەوانە كراوە تەنها لیستی فەرمانبەرانی شارستانی تێدابووە، هاوكات لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقییەوە دەستكراوە بە وردبینیكردنی لیستەكە، بەڵام كەمێك كێشەی تەكنیكی لە لیستەكاندا هەیە و لەهەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشانەدان بەڵام هێندە گەورەنین كە ببێتە هۆی ناردنەوەی لیستەكە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری نەناردنی لیستی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكانی سەر بە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆی حكومەتی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەم مانگەدا زیاد لە هەشت هەزار كەس لە یەكەكانی 70 و 80 ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕاژەكانیان گوازراوەتەوە سەر لیواهاوبەشەكان و گۆڕانكاری بەسەر مووچەكانیاندا هاتووە بۆیە نازاندرێت كەی لیستی مووچەی ئەو دوو وەزارەتە ئامادە دەبێت بۆ ڕەوانەكردنی بۆ بەغدا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









