وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ SNN “تا ئەمڕۆ هیچ بڕیارێك نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن”

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئێمە بەردەوامین لە كارەكانمان بۆ ئامادەكاری بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 10/6 هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە تا ئەمڕۆ هیچ داواكارییەكمان بەدەستنەگەیشتووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و تائێستاش نزیكەی70 ملیار دینارمان بۆ ئامادەكارییەكان خەرجكردووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: لە لایەن (محەمە شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە وەزارەتی دارایی عێراقی ڕاسپاردووە بە تەرخانكردنی بڕی بودجەی پێویست بۆ بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا كومیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان داوای لە وەزارەتی دارایی كردووە كە بڕی پارەی پێویست بۆ دەستكردن بە ئامادەكارییەكان تەرخان بكەن و تائێستا وەزارەتی دارایی بڕی نزیكەی 70 ملیار دیناری ڕادەستكردوین بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا بەفەرمی بابەتی دواخستنی هەڵبژاردن و ڕاگرتنی كاروبارەكانمان لە كۆمیسیۆن باس نەكراوە و لەوبارەیەشەوە هیچ نوسراوێكی فەرمیمان بەدەستنەگەیشتووە بۆیە بەگوێرەی ئەو مەرسومە هەرێمییەی كە لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دەرچووە ئێمە بەردەوامین لە كارەكانمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10/6/2024
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئەو پلانەی دامانناوە لە10ی مانگی داهاتوو دەستدەكرێت بە بانگەشەی هەڵبژاردن، و بۆماوەی نزیكەی مانگێك بانگەشە بەردەوام دەبێت، بۆیە بەگوێرەی یاسا ئێمە بەردەوامن لە ئامادەكارییەكان بۆ ئەوەی لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









