
باران و لافاو
SNN
شارەزایانی کەشناسی باس لەوەدەکەن شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان نزویکبووەتەوە و ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت و لوتکەی شەپۆلەکەش دەکەوێتە رۆژی هەینییەوە.
هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەسناسی بڵاوی کردەوە: “ئێستا بەهۆی کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارینەی کە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە هەوری کەڵەکەبووی باراناوی داخیل بە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووک بووە و پێشبینی دەکرێت بارانبارین ئەمشەو بگاتە بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە کاتی چڕبوونەوەی هەورەکانیش ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبرووسکە و تەرزە هەیە.”
لای خۆیەوە ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسیی ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 30/4/2024 لە ئەنجامی کاریگەری ھەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان زۆربەی کاتەکان نیمچە ھەور ئەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکە و نمە بارانی کورت خایان ئەبێت لەزۆرێکی ناوچەکاندا.
ڕاشیگەیاند، لەھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین تاوە بارانەکان بەخوڕ ئەبن و بای باشوری ڕۆژھەڵات کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت بەخێرایی 10-25 کم لە كاتژمێرێكدا و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ لەسەرجەم ناوچەکاندا بەرێژەی 4 تا 5 پلە نزمدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوو سبەی ڕۆژی چوار شەممە کاریگەری نزمە پاڵەستۆی کەنداوی عەرەبی و دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان زیاتر ئەبێت و بۆ ڕۆژی پێنج شەممە و بەتایبەت ڕۆژی ھەینی لوتکەی کاریگەریەکانی ئەبێت.
ڕوونیشی كردەوە، ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکان ئەبێت.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









