“بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچە هیچ لێكداوەیەكی دیكەهەڵناگرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بەتایبەت سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی لێكدانەوەی جیاواز بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بكرێت لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگەی (هەژماری من)، بەڵام ئەندامێكی لیژنەی یاساسی جەخت لەوەدەكاتەوە كە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچە هیچ لێكداوەیەكی دیكەهەڵناگرێت.
داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین و بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر ڕوونە و بە ناو هێنان ئەوەی یەكلایی كردووەتەوە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە ئەنجام بدرێت كە بریتن لە بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین و بانكی بازرگانی.
ئاماژەی بەوشكرد، لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی باسی ئەوەنەكراوە كە دەكرێت لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری من مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین بكرێت، بەڵكوو بڕیارەكەی دادكای فیدراڵی زۆر بەڕوونی ئەوەی یەكلایی كردووەتەوە كە ئەو بابەتە دەبێت لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت و بڕیارەكانی دادكای فیدراڵیش هیچ لێكدانەوەیەك هەڵناگرن دەبێت هەموو لایەنێك پیوەی پابەند ببێت.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ جێگری بەرپرسی نوسینگەی سەرۆكی حكومەت ئەوەی بلاوكردووەتەوە كە دادگای فیدراڵی ڕاستكردنەوە دەكرێت بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێم وەك چۆن مووچەخۆرانی عێراق بانكی دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن بەو جۆرەش فەرمانبەرانی هەرێم ئازادبن لە هەڵبژاردنی ئەو بانكەی بۆ خۆیان پێیان باشە بۆ ئەوەی مووچەكانیان بە بانكی بكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









