“سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردیه‌كان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن”

خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق
SNN – عەلی حەمەسەعید
له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا سه‌رجه‌م فراكسیۆنى كوردییه‌كان به‌شدارى ده‌كه‌ن، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیش ده‌ڵێت: “هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان لە خولی یەكەم كۆتایی نایەت و دەكەوێتە گەڕی دووەم””.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى كانونى دووه‌م، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه له سێ بابه‌تى سه‌ره‌كى پێكدێت كه ئه‌وانیش بریتین له، ده‌نگدان به درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران، ده‌نگدان به سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى عێراق و ده‌نگدان به چه‌سپاندنى رۆژى غه‌دیر (رۆژى به‌یعه‌تدان به ئیمان عه‌لى) وه‌ك پشووى فه‌رمى.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى فراكسیۆنه كوردییه‌كان، سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “بۆ ده‌نگدان بۆ هه‌ریه‌ك له بڕگه‌كانى كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه ئێمه بۆچوونى تایبەت بە خۆمانمان هەیە، بەڵام بەگشتی سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن”.
وتیشى: “بۆ بابەتی درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، ئیمە دەنگ بەو بڕگەیە دەدەین و پێمان باشە كە تەمەنی كۆمسیۆن درێژبكرێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت. سه‌باره‌ت به بابەتی پشووی رۆژی غەدیر ئەم بابەتە بە سیاسی كراوە و لەناو پەرلەمان لایەنی دیكەش هەن كە كه پێیانوایه، لەبەرامبەر ئەم پشووەدا دەبێت پشووی دیكەش رابگەیەندرێت ئەمەش هیشتا یەكلایی نەبووەتەوە”.
وتەبێژەكەی فراكسیۆنی یەكێتی له‌باره‌ى بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، وتى: “هەردوو لایەنە سونییەكە ئەوانەی پشتگیری لە مەشهەدانی دەكەن پێیانوایە كە زۆرینەی سوننەكانن و ئەوانەشی كە پشتیوانی لە عیساوی دەكەن ئەوانیش هەمان بۆچوونیان هەیە، بەڵام بەگشتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان لە خولی یەكەم كۆتایی نایەت و دەكەوێتە گەڕی دووەم”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









