ئەندامێكی لیژنەی دارایی بەربەستەكانی بەردەم ناردنی مووچەی مانگی ئایار ئاشكرا دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات نەگەراندنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و هەروەها پرسی بە تەوتینكردنی مووچە لە لاییەن بانكە فیدراڵییەكانەوە بەربەستن لە بەردەم ناردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ئاماژە بەدەكات دەمێكە لیستی مووچە ئامادەكراوە بەڵام بەرچاومان ڕوونیە لە ناردنی پارە لە لایەن بەغدا و دابەشكردنی پێش جەژن.
د. نرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لایەنی عێراقی بەتایبەت وەزیری دارایی و بەرپرسانی دیكەی حكومەتی عێراقی چەندین جار جەختیان لەوەكردووەتەوە كە دەبێت بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی وەك خۆیان جێبەجێبكرێن پاشان دەتوانن بەردەوام بن لە ناردنی پارە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوەشیان بەڕوونی بە شاندەكەی هەرێم و بەرپرسانی دیكەی هەرێم ڕاگەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بابەتی ناردنەوەی داهاتی ناوخۆی هەریم بۆ بەغدا و هەروەها پرسی بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵین تا ئێستا وەك پێویست هەنگاوی جدییان بۆ نەنراوە و ئەگەر جێبەجێنەكرێن دەبنە بەربەستن بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لە گفتوگۆدان ئێمەش چاوەڕێی ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەین.
بەرپرسیكی باڵا لەوەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: ماوەیەكی زۆرە لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران ئامادەكراوە و تەنها ئەوەی ماوە پارە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بكرێت بۆ دابەشكردنی مووچە، تەنانە دووجۆر لیستیش ئامادەكراوە یەكێكیان بە پلە بەرزكردەوە و ئەوی دیكەیان بە بێ پلە بەرزكردنەوە، بەڵام هێشتا بەرچاومان ڕوونیە ئاخۆ بەغدا پیش جەژنی قوربان پارە ڕەوانە دەكات یاخود دوادەكەوێت بۆ دوای جەژن، چونكە بەغدا مەرجیان هەیە بۆ ناردنی مووچە كە خۆی دەبینیتەوە لە گەڕانەوەی داهات و بابەتی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران لە بانكە حكومییەكانی عێراق.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









