هەڕەشەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا و هەواڵەكەی خەبات و بڕیاری سزادانی سیاسەمەتدانی كورد لەیەك ژوورەوە دەرچوون

SNN-عەلی حەمە سەعید
چاودێرێكی سیاسی ئاماژە بەوەدەكات, ئەوەی پارتی دەیكات بەرامبەر بە گەلی كورد بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەت، تەسلیم بوونێكی تەواوەتی پارتییە بەرامبەر بە توركیا، جەختیش دەكاتەوە كە هەڕەشەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا و بڕیاری سزادانی سیاسەتمەدارانی كورد لە باكوری كوردستان و هاوكات هەواڵەكەی ڕۆژنامەی خەباتیش هەموویان لەیەك ژووری توركیاوە دەرچوون.
د. فایەق گوڵپی، سیاسەتمەدار و چاودێری سیاسی بە SNNی ڕاگەیاند: جێگای داخە كە بڵاوكردنەوەی هەواڵێكی لەوجۆرەی ڕۆژنامەی خەبات دژ بە هەموو بەهایەكی باڵای گەلی كوردە بە بێ جیاوازی لە نێوان هەولێر و سلێمانی، لەكاتێكدا سەرلەبەری هەواڵەكە دوورە لە ڕاستییەوە چونكە گەریلاكانی پەكەكە ئیشیان بەوەنییە بێن لە سلێمانی ڕاهێنان بكەن بەڵكوو ئەوان جێگا و ڕێگای تایبەت بەخۆیان هەیە، بۆیە ئەوەی پارتی دەیكات هاندانی توركیایە بۆ ئەوەی زیاتر هێرش بكاتە سەر سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لە سلێمانی پەیوەندی بە گەریلاكانەوە بكرێت ئەوەش بۆ هەولێر و دهۆك و شارەكانی عێراق و توركیاش ڕاستە كە لەوێشەوە هاووڵاتیان پەیوەندی بە گەریلاكانەوە دەكەن، بۆیە ئەمە ناكاتە ئەوەی كە بەتەنها سلێمانی لە پشت ناردنی خەڵكە بۆ ناو گەریلاكان، بەڵام سیاسەتی پارتی ڕوونە كە بە ئاشكرا دژایەتی گەلی كورد دەكات تەنها لە پیناو پاراستنی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و مانەوەیان لەدەستەڵات هەر ئەوەش وایكردووە نەك تەنها هاووڵاتیانی سلێمانی بەڵكوو تەواوی هاووڵاتیانی هەرێم بوونەتە قوربانی ئەو جۆرە سیاسەتكردنەی پارتی.
ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوەشی خستەڕوو، ئیمە ئەوە دەزانین كە ئەوەی پارتی دەیكات تەسلیم بوونە بە توركیا، چونكە هەواڵە چەواشەكارییەكەی ڕۆژنامەی خەباتی زمانحاڵی پارتی هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا لە تەلەفزیۆنی NTی توركی و هەروەها دادگای سزا قورسەكانی توركیا بڕیاری سزادانی سەدان ساڵەی سیاسەتەمەدارانی كوردی لە باکوری كوردستان دەركردووە بۆیە هەموو ئەمانە لە یەك ژووری سیاسی توركیاوە دەرچوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









