
كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو بەتایبەت لەگەڵ نزیك بوونەوە لە جەژنی ڕەمەزان نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتە زیاد لە چوار هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ هەزار و 900 دینار دابەزی، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكانیش هۆكاری دابەزینی نرخی مریشك دەخاتەڕوو.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی رابردوودا بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی دابینكردنی مریشك لەلایەن كێڵگەپەلەوەرییەكان و زیادكردنی هەناردەكردنی مریشك بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق نرخی مریشك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە زیاد لە چوارهەزار دینار.
ئاماژەیان بەوەش كرد، لەدوای جەژنی ڕەمەزان كەمبوونەوەی خواست لەسەر مریشك و هەروەها نەناردنی بەرهەمی كیڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق و زۆربوونی بەرهەمی كێڵگەپەلەوەرییەكان بووەتەهۆی ئەوەی نرخی مریشك بەردەوام ڕوولەدابەزین بكات، بەجۆرێك ئەمڕۆ نرخی كیلۆی مریشكی زیندوو بە هەزار و 900 دینار فرۆشراوە.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا خاوەن كێڵگەپەلەوەرییەكان لەبری ئەوەی قازانج بكەن لە زیاندان، ئەوەش بەهۆی بێپلانی حكومەت و دابیینەكردنی پێداویستییەكان و هەروەها زۆری باج لەسەر كێڵگەپەلەوەرییەكان.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









