تائێستا زیاد لە 70 هەزار گەشتیار ڕوویان لەناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە كردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەر لەچەند ڕۆژێك پێش هاتنی جەژن ئامادەكاری تەواومان كردبوو بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران و ڕۆژانەش ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بەتایبەت لەناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕوو لە زیاد بوون دەكەن، تەنها لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنیشدا زیاد لە 70 هەزار گەشتیار ڕوویان لەناوچەکە كردووە.
هەورامان جەلال، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەی هەورامان دەكەن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بەرز دەبێتەوە بەجۆرێك تەنها لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا زیاد لە 70 هەزار گەشتیار هاتوونەتە ناوچەكەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵانە لەكاتی بۆنەو جەژنەكاندا بەتایبەت چەند ڕۆژێك پێش هاتنی جەژنەكان لە لایەن تیمە تایبەتەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بەهەماهەنگی لەگەڵ داموودەزگاپەیوەندیدارەكانی دیكە ئامادەكاری تەواو دەكەن بۆ پێشوازیكردن لە هاتنی گەشتیاران و پێدانی ڕێنمایی پێویست و كارئاسانی بۆهاتنی زۆرترین گەشتیار بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیا گەشتیارییەكان.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تیمەكانی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەڕووی چاودێری نرخی شوێنە گەشتیارییەكان بەدواداچوونی تەواویان كردووە هاوكات لە رۆژانی جەژندا رێستۆرانت و خواردنگەكانی ناوچەكە بەڕووی هاوڵاتیان و گەشتیاراندا كراوە دەبن بۆ ئەوەی هیچ گرفتێك بۆ گەشتیاران دروست نەبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
18 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
18 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









