کەنەدا، سوپای پاسدارانی ئێرانی وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند

سوپای پاسدارانی ئێران
SNN
لە نوێترین هەڵوێستی خۆیدا دوێنێ چوارشەممە، پەرلەمانی کەنەدا، سوپای پاسدارانی ئێرانی وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند، بەمەش کەنەدا ئەو سوپایە لە بەرواری دەرچوونی بڕیارەکەی پەرلەمانییەوە وەک هێزێکی دوژمن و مەترسیدار لەسەر وڵاتەکەی تەماشای دەکات.
لەوبارەیەوە ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: دوای ئەوەی کە وڵاتی کەنەدا سوپای پاسدارانی ئێمەی وەک رێکخراوێکی تیرۆستی ناساند، داوا دەکەین خودی کەنەدا خۆی بێت و لێکۆڵینەوە بەرامبەر سوپای پاسداران بکات، تا بزانین چۆن و بەهۆی چییەوە ئەو بڕیارەی داوە.
کەنعانی راشیگەیاند، کە ئێران بە مافی خۆی دەزانێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرگری لەخۆی بکات، لەبەرامبەر بڕیارەکەی وڵاتی کەنەدا، کە پێشێلکاری مافی نێودەوڵەتییە دژی گەلی ئێران و وڵاتەکەی، ئەوەش رووندەکاتەوە کە ئەم بڕیارەی پەرلەمانتارانی کەنەدا لەژێر هەیمەنە و کاریگەری وڵاتی ئیسڕائیلدا بووە و ئەوان ناچاریان کردوون کە بە بڕیارێکی وا نایاسای هەڵبستن.
لە کۆتایشدا دەڵێت: سوپای پاسداران سوپایەکە کە لەسەرەتای شۆرشی ئیسلامی ئێرانەوە بوونی هەبووە و هەڵقوڵاوی گەلە، خاوەن هێز و پابەندە بە یاسای وڵاتی ئێرانەوە بەپێی دەستووری هەمیشەی وڵاتی ئێران، ئەرکەکانیشی پاراستنی سنووری وڵاتی ئێران و گەلەکەیەتی لە هەر هەرەشە و مەترسییەک، لەگەڵ ئەوەشدا رۆڵی کاریگەری هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاشتی ناوچەکە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









