دواكەوتنی یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك لەبەرژەوەندی كورد و دانیشتوانی شارەكە نییە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات، تائێستا گفتوگۆكان بۆ پێكهێنی حكومەتی خۆجێی كەركوك بەردەوامە و پێش كۆتاییهاتنی مانگی حوزەیران كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاریزگا ئەنجام دەدرێت، جەختیش دەكاتەوە كە دواكەوتنی یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك لەبەرژەوەندی كورد و دانیشتوانی شارەكە نییە.
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە كۆتا كۆبوونەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كەركوك، ماوەی دوو هەفتە مۆڵەتی بەلایەنەكان داوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێككەوتن لە سەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی شارەكە تائێستا گفتوگۆكان بۆ پێكهێنی حكومەتی خۆجێی كەركوك بەردەوامە و پێش كۆتاییهاتنی مانگی حوزەیران كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك لای عەرەب لە زیانی كوردایە، ئەگەر كورد لە شەش مانگی ڕابردوودا پۆستی پارێزگاكەی وەرگرتبایە، ئێستا ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی كورد دەبێتەوە لە كەركوك بەدڵنیاییەوە چارەسەر دەكرا، بۆیە تا وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك دوابكەوێت، لە بەرژەوەندی دانیشتوانی شارەكە و بەتایبەتی كورد نییە، چونكە ئەوەی ئێستا سوود مەند بووە ئیدارەی ئێستای شارەكەیە، بەردەوام بوونی كێشەكان زیاتر سوود بە ئەوان دەگەیەنێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەسەرتادا داوای چوار ساڵ پۆستی پارێزگای كەركوكمان كردووە، بەڵام ئەگەر ڕێككەوتن لە سەر دووساڵ بە دوو ساڵ بكرێت، دووبارە نا لێكتێگەیشتن هەیە، چونكە عەرەب داوای دوو ساڵی یەكەم دەكات، كوردیش داوای دوو ساڵی یەكەم دەكات، بۆیە جارێ نەگەیشتوون بە هیچ ئەنجامێك، لە ڕووی یاسایشەوە سەرۆك وەزیران ناتوانێت پارێزگار دیاری بكات، چونكە هەڵبژاردن دەسەڵات بە لایەنەكان دەدات پارێزگاردیاری بكەن، هاوكات بەهۆی ئەوەی كەركوك شارێكی فرە نەتەوەییە، دەبێت پارێزگار بە گفتوگۆ و ڕێككەوتنی لایەنەكان دیاری بكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









