“چوار ملیۆن هاووڵاتی عێراقی لەسەرانسەری جیهاندا پەنابەرن”

پەنابەر
SNN
لە رۆژی جیهانی پەرنابەراندا ناوەندی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندووە، چوار ملیۆن عێراقی لە جیهاندا پەنابەرن و لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا زیاتر لە 750 هەزار عێراقی داوای مافی پەنابەریان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە.
فازڵ غەراوی، سەرۆكی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایدەگەیەنێت، ئامارەکان جەختدەكەنەوە لەبوونی (4)ملیۆن پەنابەری عێراقی لە سەرانسەری جیهاندا، كە بەشێوەیەكی سەرەكی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەڵمانیاو بەریتانیاو وڵاتانی تری ئەوروپا و هەندێك لە وڵاتانی عەرەبیدان.
هاوکات، لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لەساڵی (2015)تا ساڵی (2013)، (753)هەزارو (323)هاوڵاتی عێراقی كە تەمەنیان سەروی (18) ساڵە داواكاری مافی پەنابەرێتیان پێشكەش بە وڵاتانی ئەوروپا كردووە.
بەگوێرەی ئامارێکی ئەنجومەنی سامی بۆ کاروباری پەنابەران کە ساڵی رابردوو ئەنجامی داوە تایبەت بە پەنابەرە عێراقییەکان ئاشکرایکردووە، 15 هەزار و 214 پەنابەر لە سوریان، 61 هەزار و 993 پەنابەر لە ئەردەنن، زیاتر لە 10 هەزار پەنابەر لە تورکیان و نزیکەی 132 هەزار پەنابەریش وەڵامی داواکاریی پەناهەندەییان نەدراوەتەوە، جگە لەوەش 6 هەزار و 500 پەنابەر لە لوبنانن.
رونیکردووەتەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی (20) حوزەیرانی وەك رۆژی جیهانی پەنابەران دەستنیشانكردووە، بۆ وەبیرهێنانەوەی جیهان بە پاراستنی پەنابەران.
ئاماژەی بەوەکردووە، نزیكەی (184) ملیۆن مرۆڤ لەسەرانسەری جیهان لە دەرەوەی وڵاتەكانی خۆیان دەژین، كە نزیكەی (2.5%) ژمارەی دانیشوانی جیهان دەكات،(37%) ئەو رێژەیەش وەك پەنابەر لەوڵاتان دەژین.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوایین رووداوی پەنابەراندا، شەوی 17ی ئەم مانگە بەلەمێک لە کەناری لۆکریدی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت، بەپێی زانیارییەکانیش، لە بەلەمەکەدا 35 کۆچبەری کوردی تێدابووە، کە 11 کەسیان ئەندامی یەک خێزان بووە ، لەو رووداوەشدا تەنها 11 کەس رزگاریان بووە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









