
حاجیهك له وهرزى حهجدا | فۆتۆ: BBC
SNN
لە راپۆرتێکدا ئەوەخراوەتە ڕوو، لە حەجی ئەمساڵدا زیاتر لە 900 حاجی لە کاتی بەجێهێنانی فەرزەی حەج لە سعودیە گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسێکی فەڕەنسی کە لەزاری دیپلۆماتکارێکی عەرەبییەوە ئامادەیکردووە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە رایگەیاندووە، ئەمساڵ 922 حاجی لە شاری مەککە گیانیان لەدەستداوە، کە لانیکەم 600 یان حاجی وڵاتی میسرن و زۆرینە پێکدەھێنن.
روونیکردووەتەوە، 132 حاجی ئیندۆنیزی و 68 ھندی و 60 ئوردنی و 35 تونسی و 11 ئێرانی و سێ سەنیگالی دەگرێتەوە، کە چوار ھێندەی گیانلەدەستدانی حاجیانە لە ساڵی ڕابردوودا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، 13 حاجی ھەرێمی کوردستان لەنێو ئامارەکەدان، بەڵام بەپێی ئاماری ڕەسمی لێپرسراوانی ھەرێم، تائێستا 19 حاجی ھەرێم ئەمساڵ گیانیانلەدەستداوە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، سەرجەم حاجییان بەھۆی گەرماوە گیانیانلەدەستداوە، تەنھا یەک حاجی نەبێت، کە بەھۆی پاڵنان و قەرەباڵغییەوە بووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









