ئەمساڵ زۆرترین قوربانی لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش ڕێژەكە كەمیكردووە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ 996 سەر ئاژەڵی گەورە و بچوك لە كوشتارگەی سلێمانی بەمەبەستی قوربانیكردن سەر بڕدراون كە زۆربەیان ئاژەڵی بچوك بوون، هاوكات لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش زۆرترین قوربانی لە سلێمانی ئەنجامدراوە.
د. شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بە SNNێ ڕاگەیاند: بەگوێرەی دواین ئامار كە لە چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ تۆمارمانكردووە 996 سەر ئاژەڵ بەمەبەستی قوربانیكردن لە كوشتارگەی سلێمانی سەڕبڕدراون و گۆشتەكەیان ڕادەستی خاوەنەكانیان كراوەتەوە، هاوكات لاشەی 27 سەر ئاژەڵ ڕەتكراونەتەوە كە گۆشتەكەیان شیاو نەبووە بۆ خواردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆی ئەو 996 سەر ئاژەڵەی كە لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژن كراونەتە قوربانی، 864 سەر ئاژەڵیان ئاژەڵ بچووك بوون و 84 سەر ئاژەڵیشیان ئاژەڵی گەورە بوون، هاوكات بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی قوربانیكردن كەمیكردووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەمساڵدا نرخی ئاژەڵ گرانتربوو بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێم ئەمساڵ زۆرترین قوربانیكردن لە پارێزگای سلێمانی كراوە كە ژمارەكەی 996 سەر ئاژەڵ بووە پاشان پارێزگای هەولێر 828 سەر ئاژەڵ و لە پارێزگای هەڵەبجە489 ئاژەڵ و لە پارێزگای دهۆكیش 210 سەر ئاژەڵ كراونەتە قوربانی.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









