“لە سایلۆی سەیدساق تا ئێستا لەكۆی 45 هەزار تۆن گەنم بڕی حەوت هەزار تۆن وەرگیراوە”

وهرزى دروێنهى گهنم له گهرمیان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری سایلۆی سەیدسادق ئاماژە بەوەدەكات لەكۆی 45 هەزار تۆن گەنم كە بۆمان دیاریكراوە لە جوتیارانی وەربگرین تا ئێستا بڕی حەوت هەزار تۆن گەنممان وەرگرتووە و پرۆسەكەش تا 20/7 بەردەوامی دەبێت و ئەگەریش تا ئەوكاتە سەرجەم گەنمی جوتیاران وەرنەگیرا وادەكە درێژ دەكرێتەوە، هاوكات بڕی 20 ملیار دینار لەهەفتەی داهاتوو دەگات دەستدەكرێت بە پێدانی چەكی پارە بەجوتیاران.
بەختیار محەمەد بەڕێوەبەری سایلۆی سەیدسادق بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەی دوو ڕۆژە دەستمان كردووەتەوە بە پرۆسەی وەگرتنی گەنم لە جوتیارانی سنوری دەشتی شارەزوور لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بڕی 45 هەزار تۆنم گەنممان بۆ دیاركراوە لە جوتیارانی وەربگرین، تا ئیستا حەوت هەزار تۆن گەنممان وەرگرتووە و بڕیاریشە تا 20/7/2024 پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوامی هەبێت ئەگەریش تا ئەو بەروارە نەتواندرا سەرجەم گەنمی جوتیاران وەربگیرێت ئەوا گەری زۆرە وادەكە درێژ بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسكە بەبێ هیچ گرفتێك بەڕێوەدەچێت و ئەو جوتیارانەشی كە زووتر گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆكردووە لە هەفتەی داهاتوو دەستدەكرێت بە پێدانی چەكی پارەكانیان بۆ ئەوەی لە بانكەكان بتوانن پارەكانیان وەربگرن و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان پارەكانیشیان دابەشدەكرێت.
نەسرین عەلی، بەڕێوەبەری سایلۆی پیرەمەگرون بە SNNی ڕاگەیاند: ، تا ئەمڕۆ نزیكەی 50 هەزار تۆن گەنممان لە جوتیاران وەرگرتووە ولەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بۆمای دیاركراوە كە دەتوانین بڕی 282 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگرین، تا ئێستا بڕی سێ ملیار دینار لە پارەی گەنمی جوتیارانمان بەدەست گەیشتووە و ڕۆژی یەك شەممەش دەستدەكەین بە پێدانی چەك بەو جوتیارانەی كە گەنمەكانیان ڕادەستكردووە هاوكات بڕی 20 ملیار دیناری دیكەش لە هەفتەی داهاتوو دەگات و دەخرێتە سەر ژمارە حسابییەكەمان بۆ ئەوی بتوانین دابەشی بكەین بەسەر جوتیاراندا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









