بەرارود بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا پێنج مەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان زیادیكردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان تاڕادەیەك بە جێگیری ماوەتەوە و نە زیاد دەكات و نەكەمیش دەكات، هاوكات بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا پێنج مەتر ئاستی ئەوی بەنداوەكە زیاتر بووە و لەكۆی پێنج یەكەی بەردانەوەی ئاو تەنها یەك یەكەیان ئاوی لێوەبەردەدرێتەوە.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمساڵ بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارینەوە تواندرا ڕێژەیەكی زیاتر لە ئاو گلبدرێتەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، هەر بەوهۆیەشەوە لە ئێستادا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا پێنج مەتر لە ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان زیاترە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەنداوەكە لە توانایدا هەیە حەوت ملیۆن مەترسێجا ئاو لە خۆبگرێت، لە ئێستادا لە %57ی كۆی گشتی بەنداوەكە ئاوی تێدایە و لە %43 خاڵییە لە ئاو، بەلام بەرنامەو پلانی تایبەت بەخۆمان هەیە بۆ ئیدارەدانی بەنداوەكە لەڕووی ڕێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ ناوچەكانی دیكە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ئەوەشی خستەڕوو، تا ئەمڕۆ لەكۆی پێنج یەكەی كارۆئاوی بەردانەوەی ئاو تەنها یەك یەكەیان ئاوی لێوەبەردەدرێتەوە، كە ئەوەش بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەرهەم دەهێندرێت.
وتەكانی بەڕێوەبەری بە نداوی دووكان لەكاتێكدایە كە لەمساڵدا بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارینەوە لەدوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر پڕبوونیدا لەمساڵیشدا بەنداوی دەربەندیخان جارێكی دیكە سەرڕیێژیكرد، ئەوە سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی ئەو بەنداوە بچوكانەی كە لەهەرێمی كوردستان دروستكرابوون پڕبوون و سەرڕێژییان كرد.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









