کونسوڵخانەی عێراق لە جەددە: دەتوانن تەرمی حاجییە مردووەکان بگەڕێننەوە وڵاتی خۆیان

SNN
کونسوڵخانەی عێراق لە جەددەی سعودیە رایگەیاند، بەهۆی مردنی زۆری حاجیانەوە، پزیشکی دادی مەککە ناتوانێت بەڵگەنامەی مردنیان بۆ دەربکات، بۆیە بەشێوەی کاتی دەنێژرێن، هەرکاتێکیش کەسوکارەکانیان ویستیان دەتوانن بیگەڕێننەوە بۆعێراق.
ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیران، کونسوڵخانەی عێراق لە جەددەی سعودیە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد،بەهۆی مردنی زۆری حاجیانەوە، پزیشکی دادی مەککە ناتوانێت بەڵگەنامەی مردنیان بۆ دەربکات، هەربۆیە ئەو حاجیانەی گیانیان سپاردووە بەشێوەیەکی کاتی لە سعودیە بەخاک دەسپێردرێن تا دوای کۆتایهاتنی ڕێوڕەسمی حەج، دواتر بەڵگەنامەی مردنیان بۆ دەردەکرێت و ئەگەر کەسوکارەکانیان ویستیان دەتوانن بیانگێڕنەوە بۆ عێراق.
ئاماژە بەوەکراوە، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە و دەستەی حەج و عومرەی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی حاجییەکان لە پەیوەندیدان، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو حاجیە عێراقیانەی کە کەسوکارەکەی داوای گەڕاندنەوەیان دەکات.
هاوکات، کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم سەبارەت بەو حاجیانەی لە مەککە کۆچی دواییان کردووە رایگەیاندبوو، ژمارەی ئەو حاجیانەی لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا گیانیانلەدەستداوە 19 حاجییە و 18 یان بە ڤیزای گەشتیاریی چوون بۆ حەج.
ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی سعودیەیان کردووە، لە کاتێکدا، کۆی ژمارەی حاجییانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە دەگاتە 33 هەزار و 690 حاجی و لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە، چوونەتە سعودیە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









