
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بە گشتی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی گلدراوە لە بەنداوە گەورەكانی هەرێم زۆرزیاترە و لەتواناماندا هەیە كە پێداویستی ئاو بۆ جوتیاران و هاووڵاتیان دابین بكەین، هاوكات لە بەنداوی دەربەندیخان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا 620 ملیار مەتر سێجا ئاوی زیاتر لە بەنداوەكە گلدراوەتەوە لە ئێستادا 85 سانتیمەر لە ئاستی سەرڕێژبوونی دابەزیوە.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو ڕێژەزۆرەی باران بارین كە لەمساڵدا ڕووی لەهەرێمی كوردستان كرد، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا 620 ملیۆن مەترسێجا ئاومان زیاترگلداوەتەوە، هاوكات لە ئێستادا 85 سانتیمەر لە ئاستی سەرڕێژبوونی دابەزیوە دوای ئەوەی لەمساڵدا سەر ڕێژیكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانە بە تێكڕا لە نێوان 70 تا 90 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بەردەدرێتەوە بۆ ناوچەكانی خوارووی عێراق ئەوەش بەگوێرەی پێداویستی ناوچەكانی خوارووی عێراقە، هاوكات سەرجەمی ئەو بڕە ئاوەی كە ڕۆژانە بەردەدرێتەوە بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق لەڕێگەی وێستگە كارۆئاوییەكانی بەنداوەكەوە بەكار دەهێندرێت و پاشان ئاوەكەی ڕەوانەی ناوچەكانی دیكە دەكرێت، واتە لە بەرهەمهێنانی كارەبا سودی لێوەردەگیرێت.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم بە SNNی رایگەیاند: بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو لە بەنداوەكانی هەرێم لە ئەمساڵدا زیاترە، بەجۆرێك لە بەنداوی دوكان ئاستی ئاو پێنج مەتر زیاترە، لە بەنداوی دەربەندیخان شەش مەتر و لە بەنداوی دهۆكیش 13 مەتر و نیو بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە و بەشێك لە بەنداوە بچووكەكانیش پڕبوون و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە دەتوانین ئەمساڵ بڕی ئاوی پێویست بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









