ئەو پرۆژەیە مەسرور بارزانی سبەینێ لە هەڵەبجە بەردی بناغەکەی دادەنێت %17ی كارەكانی تەواو بووە

مەسرور بارزانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی سەرۆكی حكومەت سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكات و بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردنی سایلۆی هەڵەبجە دابنێت كە ماوەی هەشت مانگە كاری تێدا دەكرێت و لە %17ی كارەكانی تەواو بوو، هاوكات لەسەردانەكەی پێشتری كە ماوەی زیاتر لە مانگ تێپەڕیوە بەسەردانانی بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تووەقوت تائیستا نزیكەی لە%1ی كارەكانی تەواو بووە.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكی كەم كاركردن لە پرۆژەی دروستكردنی پردی تووەقوت دەستپیكردووە كە لە 22/2/2024 لەلایەن مەسروبارزانی سەرۆكی حكومەت بەردی بناغەی پرۆژەكە دانراو و تا ئەمڕۆ كەمتر لە %1ی پرۆكە تەواو بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە سبەی یەكشەممە مەسرور بارزانی سەردانی هەڵەبجە بكات و بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردنی سایلۆی هەڵەبجە دابنێت كە لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە كاری تێدا دەكرێت واتەی ماوەی هەشت مانگە كار لەو پرۆژەیە دەكرێت و تائێستاش زیاد لە %17ی كارەكانی تەواو بووە و بڕی 27 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە.
هەر لە سەردانەكەی پێشتری مەسروربارزانی بۆ هەڵەبجە كە لەمانگی شوباتی ئەمساڵ ئەنجامیدا كارگەیەكی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتونی كردەوە كە ئەو كارگەیە چەندین ساڵ بوو كرابووەوەو بەرهەمەكانی لە بازاڕەكانی هەرێم دەفرۆشران.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









