لە دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوەدا نزیکەی 70 دۆنم پوش و پاوان سوتاون

SNN
لە قەزای دوکان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە نزیکەی 10 دۆنم پوش و پاوان سوتاوە و هاوکات لە رووداوێکی تری هاوشێوەدا لە مێرگەپان زیاتر لە 60 دۆنم پوش و پاوان سوتاوە.
ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوان لەقەزای دوکان لە ( غاباتی دار سنەوبەرەکان )، نزیکەی ( 10 ) دۆنم پوش و پاوان سوتان و زیاتر لە ( 60 ) دار سنۆبەر زیانیان پێ گەیشتووە و بەشێکیشیان سووتاون.
ئاماژە بەوەکراوە، کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنورەکە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، هۆکاری ئاگرەکەش گومان دەکرێت لەدەست کەوتبێتەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وورد بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی کەسی سەرپێچیکار، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
لە رووداوێکی تری هاوشێوەدا، ئاگرێکی بەرفراوان لە مێرگەپان کەوتەوە و مەفرەزەیەک لە بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە ، لەئەنجامدا بەهاوکاری پۆلیسی ئاگر کوژێنەوەی سورداش و هاوڵاتیانی دانیشتوی مێرگەپان توانیان دوای دوو کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی( 60 ) دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی هەمەجۆر و یەک کابینەی هاووڵاتییەك سوتاوە، هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە .




هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









