لەكۆی هەزار و 850 خێزانی ئاوارە لەكەمپی ئاشتی 290 خێزانیان ماون لەم هەفتەیەدا كەمپەكە دادەخرێت

کەمپی قۆرەتوو لە گەرمیان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ناحییەی عەربەتی سەر بەپارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، تائیستا بە چەند كاروانێك 560 خێزانی ئاوارە كە لەكەمپی ئاشتی لە عەربەت نیشتەجێبوون گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە ئێستادا تەنها 290 خێزان ماون و لەم هەفتەیەدا ئەوانیش دەگوازرێنەوە زێدی خۆیان و كەمپەكە بەتەواوی دادەخرێت، هەر خێزانێكیش بری چوار ملیۆن دیناری پێدەدرێت.
دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی دانیشتووی كەمپی ئاشتی لە ناحیەی عەربەت ماوەیەكە دەستیپێكردووە، پێشتر كەمپەكە 850 خێزانی ئاوارەی تێدا نیشتەجێبوو، هاوكات لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 179 خێزانی دیكە گوازرانەوە بۆ زێدی خۆیان لە سنوری پارێزگای سەلاحەدین و ناوچەی شەنگال.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەمڕۆ كەمپی ئاشتی تەنها 290 خێزانی ئاوارەی لێماون هاوكات ئەو خێزانانەش ئاگاداركراونەتەوە كە لەم هەفتەیەدا بەدوو كاروان سەرجەمیان دەگوازرێنەوە بۆ زێدی خۆیان، بەوجۆرەش كەمپی ئاشتی بەتەواوی دادەخرێت بەڕووی ئاوارەكاندا و دەبێتە دوا كامپ لە سنوری پارێزگای سلێمانی كە ئاوارەی تێدا نامێنێت.
بەڕێوەبەری ناحییەی عەربەت ئەوەشی خستەڕوو، هەر خێزانێكی ئاوارە كە بگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕی چوار ملیۆن دینار و ئامێرێكی تەلەفزیۆن و تەباخ و بەفرگرێكی پێدەدەرێت ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە پێداویستییەكانی نێو ماڵەكەیشی بێبەرامبەر بۆ دەگوازرێتەوە بۆ شوێنی نیشتەجیبوونی، بۆیە ئەوەش هاندانێكە بۆ ئەوەی ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








