“سوپای توركیا بەشێوەیەكی بەرفراوان لە پارێزگای دهۆك بڵاوكراونەتەوە”

SNN
رۆژنامەیەکی عەرەبی رایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی هێزەکانی تورکیا لە پارێزگای دهۆک زیاتر بووە و رەنگە ئەمە ئاماژە بێت بۆ دەسپێکردنی پڕۆسەیەکی سەربازیی کە ناوچەکە هەفتەکانی داهاتوو بەخۆیەوە دەبینێت.
رۆژنامەی (العربي الجدید) ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تەمموز لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، هێزێکلی زۆری تورکیا لە پارێزگای دهۆک بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوەی پێکراوە و لە كاتژمێرەكانی رابردوودا پێشهاتی ئەمنی نوێ تۆماركراوە,.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، هێزەكانی توركیا لە ناوچەكە بڵاوكراوەیان بەسەر هاووڵاتییانی گوند و شارۆچكە سنوریەكانی پارێزگای دهۆكدا دابەشكردووە، داوایان لێكردون لەو ناوچانە دوربكەونەوە كە چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانی لێیە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، سوپای توركیا خاڵی پشكنینی سەربازی لەو ناوچانە داناوە و رێگەی لە ئۆتۆمبیلی كۆمپانیا گەشتیارییەكان گرتووە کە سەردانی هاوینە هەوارەکان دەکەن وەک هاوینەهەواری (گەلی شێرانە).
رۆژنامەکە لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە روونیکردووەتەوە، هێزێكی زۆر بە چەكی قورسەوە گەیشتونەتە گوندەكانی باكوری شاری دهۆك، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئۆتۆمبیلی سەربازی و هێزی پیادە.
تەواوی ئەو پێشهاتانە بەگوێرەی رێككەوتنی ئەمنیی بەڕێوەدەچێت كە لەنێوان بەغدادو ئەنكەرەو هەولێردا كراوە, بێدەنگی هەولێرو بەغدادیش ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ، سوپای تورکیا چیای مەتینیان لە پارێزگای دهۆک بۆردومانکردووە و بەوهۆیەوە ژمارەیەک پوش و پاوان گڕیگرتووە و زیان بە سروشتی ناوچەکە گەیشتووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









