وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەی خانەنشینانەوە بڕیاریدا

SNN
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، ئەو فەرمانبەرانەی لەكاردابڕاون و بە دەستلەكاركێشاوە دانراون یان خۆیان دەستیان لەكاركێشاوەتەوە بە ڕەزامەندی فەرمانگەكەی “مافی خانەنشینی بیانگرێتەوە”.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا، كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی كردووە، ئاماەی بەوەكردووە، “مافی خانەنشینی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لەکاردابڕاون و بە مستقیل هەژمارکراون یاخود داواکاری دەست لەکارکێشانەوە (استقالە)یان پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە و پەسەند کراوە مافی خانەنشینیان دەبێت بە مەرجێک ڕاژەیان 15 ساڵ کەمتر نەبێت”.
ڕاشیگەیاندووە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت تاوەکو تەمەنیان دەبێتە 45 ساڵ.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “تەنها ئەو حاڵەتانەی داواکاری دەستلەکارکێشانەوە (استقالە)یان پێشکەش كردووە و لەلایەن فەرمانگەکەیانەوە قەبوڵ ناکرێت، مافی خانەنشینیان نییە.”
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









