“عێراق هیچ بڕیارێكی نەداوە له‌باره‌ى ناردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم بە هاوتاكراوی”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیووه به ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینانى هه‌رێم به هاوتاكراوى.
له ماوه‌ى رابردوودا، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، لیستى مووچه‌ى خانه‌نشینانیان بۆ مانگى ته‌مموز به هاوتاكراوى ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه.
به‌پێى ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNN دراون، “ئەو لیستەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە ئاراستەی بەغدا كراوە تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پەسەند نەكراوە. هاوكات لە لیستەكەدا مووچەی خانەنشینانی هەرێم بەهاوتاكراوی رەوانەی بەغدا كراوە، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی عێراق هیچ بڕیارێكى نه‌داوه بە ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینان به هاوتاكراوى”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، “تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە لەسەر ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە هاوتاكراوی. هاوكات پێناچێت بەغدا بەو ئاسانییە بێتە ژێرباری ئەوەی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاكراوی رەوانەی هەرێم بكات، چونكە ئەگەر بە هاوتاكراوی پارە رەوانە بكرێت ئەوا دەبێت حكومەتی هەرێمیش پارەی سندوقی خانەنشینی رەوانەی بەغدا بكاتەوە كە تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك لەو سندوقەدا نییە”.
له‌باره‌ى بڕیارى دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان، ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی وتیشى: “راستە بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە بۆ ئەوەی مووچەی خانەنشینانی هەرێمیش هاوتای مووچەی خانەنشینانی عێراق بكرێت، بەڵام ئەو بڕیارە پێویستی بە وردەكاری زیاتر هەیە لەسەروو هەموویەوە پێویستی بە رێككەوتنی سیاسی هەیە، چونكە ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق داوای پارەی سندوقی خانەنشینی بكات لەهەرێم ئەوكات بە واتای ئەوە دێت بڕیارەكە جێبەجێناكرێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









