
کرێکاری پاکستانی
SNN
ئەمڕۆ شەممە، 27ی تەمموز، شودری حسێن، وەزیری کاروباری ئاینى پاکستان رایگەیاند، لە ماوەى ساڵانى رابردوودا نزیکەى 50 هەزار هاووڵاتى پاکستانى بەناوى سەردانى مەزارە پیرۆزەکان چوونەتە عێراق و نەگەڕاونەتەوە.
لیژنەى کاروباری ئاینى و پێکەوەژیانى ئاینەکانی پەرلەمان دواى لێکۆڵینەوە بۆیى دەرکەوتووە، لە کاتى گەشتنى ئەو هاووڵاتیانەى پاکستان بە خاکی عێراق پاسپۆرتەکانیان لێوەرگیراوە.
ئەم لێدوانانەى بەرپرسانى پاکستانى کاردانەوەى هاووڵاتیانى عێراقى بەدواى خۆیدا هێناوە، مەشعان جبورى، سیاسەتمەداری عێراقیش لە “X” نووسیویەتى، “ئەم هاووڵاتییە پاکستانیانە کێشە بۆ ئاسایش و هەلى کار لە عێراق دروستدەکەن.”
لای خۆشییەوە، ئەحمەد ئەسەدى، وەزیری کارى عێراق رایگەیاند، ژمارەى کرێکارانى نایاسایی لە عێراق زۆر زیادبووە، لەم ساڵانەى دواییدا گەشتیارى ئاینى لە عێراق زۆر زیادی کردووە لەنێویاندا پاکستانى و بەشێکى زۆریشیان نەگەڕاوەنەتەوە و بێگومان کاریگەریی لەسەر بازاڕی کار دروستدەکەن.
پۆلیسی عێراق هەڵمەتێکى دەستپێکردووە و تەنها لە مزگەوتى شێخ عەبدولقادری گەیلانى لە بەغداد 33 کەس و لە پارێزگای بابلیش 47 کرێکاری نایاسایی پاکستانییان دەستگیرکردوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









