سندوقى قه‌رزى نیشته‌جێبوون خاڵیه و داوا ده‌كرێت دوو ترلیۆن دینارى بۆ ته‌رخان بكرێت

یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
سندوقى قه‌رزى نیشته‌جێبوونى عێراق هیچ بڕه پاره‌یه‌كى تێدا نه‌ماوه و وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش داوا ده‌كات دوو ترلیۆن دینارى بۆ دابینبكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى ئه‌یلول، ئیسته‌بره‌ق سه‌باح، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى عێراق رایگه‌یاند، “سندوقى قه‌رزى نیشته‌جێبوون كه تایبه‌ته به پێدانى پاره به‌شێوه‌ى قه‌رز بۆ نیشته‌جێبوون هیچ بڕه پاره‌یه‌كى تێدا نه‌ماوه، ناتوانن چیتر داواكارى وه‌ربگرن بۆ پێدانى قه‌رزى نیشته‌جێبوون”.
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌ى كه رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “گفتوگۆمان ده‌ستپێكردووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی و بانكى ناوه‌ندیی عێراژق به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى دوو ترلیۆن دینار بۆ سندوقه‌كه تاوه‌كو پاره‌دار بكرێته‌وه”.
به وته‌ى ئیسته‌بره‌ق سه‌باح، “چه‌ندین هاووڵاتى داواكارییان پێشكه‌شكردووه بۆ وه‌رگرتنى قه‌رزه‌كه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌وه ناتوانرێت مامه‌ڵه‌كانیان رایی بكرێت”.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









