دوای ڕاگرتنی بۆماوەی سێ ساڵ، تۆماركردنی ناوی نوێ لە فۆڕمی بەشەخۆراك دەستپێدەكاتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، ماوەی سێ ساڵە بە بڕیاری حكومەتی عێراقی ڕاگیراوە بەڵام وا بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە جارێكی دیكە تۆماركردنی ناوی منداڵ و ناوی نوێ بۆ فۆڕمی بەشەخۆراكی مانگانە دەستپێبكاتەوە.
كامەران فاتیح، بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەپێی رێنماییەكی حكومەتی عێراق نزیكەی سێ ساڵە ناوی هیچ هاونیشتمانییەك بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیادنەكراوە، بەڵام بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە تۆماركردنی ناوی منداڵی تازە لەدایك بوو دەستپێبكاتەوە، هاوكات فۆڕمی بەشە خۆراكیش دەبیتە ئەلیكترۆنی و ئەوفۆڕمە كاغەزەی ئێستا كاری پێدەكرێت نامێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەو كەسانەی لە سنووری سلێمانی بەشە خۆراك وەردەگرن، دوو ملیۆن و774 هەزار و129 كەسن، هاوكات ساڵانەش لە نێوان پێنج بۆ هەشت هەزار ناوی نوێ بۆ بەشەخۆراك تۆماردەكرێن و لەبەرامبەردا ناوی سێ بۆ چوار هەزار مردووش دەسڕدرێتەوە.
بەرێوەبەری بەشەخۆراكی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تۆمارنەكردنی ناوی نوێ بۆ فۆڕمی بەشەخۆراكی مانگانە بەپێی رێنماییەكی حكومەتی عێراق بوو كە نزیكەی سێ ساڵە ناوی هیچ هاونیشتمانییەك بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیادنەكراوە، هەر بە فەرمانی حكومەتی عێراق دووبارە ئەو پرۆسەیە دەستپێدەكاتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









