ئەمساڵ زۆرترین دەرچووی پۆلی 12 لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەردەگیرێن

تاقیکردنەوەی خوێندکاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاشكرایدەكەكات كە لە چاوەڕوانی وەزارەتی پەروەردەن بۆ ناردنی ئەنجامی دەرچوونی خوێندارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ئەوەی سیستەمی زانكۆ لایەن كارا بكەن، جەختیش دەكاتەوە كە لەسەر فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا ئەمساڵ ئەگەر هەموو دەرچووانی پۆلی 12 وەرنەگیرێن ئەوا زۆرینەیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەردەگیرێن.
خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا پلانی سەرەتاییمان داناوە بۆ وەرگرتنی سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، هاوكات بۆ ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو هەموو ئاسانكاریی و ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ ئەوەی ئەگەر هەموو دەرچووانی پۆلی 12 وەرنەگرین ئەوا زۆرترینیان وەربگرین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە مەبەستمانە زۆرترین دەرچووانی پۆلی 12 لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان وەربگیرێن، بۆیە بۆ كاراكردنی زانكۆلاین لە چاوەڕوانی وەزارەتی پەروەردەین بۆ ئەوەی ئەنجامەكانی دەرچووانی پۆلی 12 مان بۆ ینێرن بۆ ئەوەی بەگوێرەی ئەو ئەنجامانە كاری لەسەر بكەین.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەوەشی خستەڕوو، هەرزانكۆیەك ڕۆژژمێری تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی ساڵی نوێی خوێندنیان، چونكە لەوەزارەتەوە رۆژێكی دیاریكراو نییە بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێ،دنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
سلێمانی؛ سیستمی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو دەبێتە تاک و جووت
ئهیلول 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








