عەبدولواحید محەمەد: تەنها بەتەوتینكردن كێشەی مووچە كۆتایی دێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات تەنها بەتەوتینكردن كێشەی مووچە كۆتایی دێت، بۆیە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری ئەو بانگەوازە مێژووییەی سەرۆكی یەكێتی دەكەین بۆ كۆتایی هێنان بەكاركردن بە پرۆژەی هەژماری من.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بەمووچە، وەك یەكێتی مامۆستایان باوەڕی تەوامان بەوە هەبوو كە تەنها بەتەوتینكردن كێشەی مووچە كۆتایی دێت، بۆیە بەردەوام داوامان لە هەموو لایەنەكان كردووە، پشت لە هەژماری من بكەن و پشتگیری پرۆسەی بە بانكیكردن لە بانکە حكومیەكان بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە یەكێتی مامۆستایان پشتویانی لەو بانگەوازەی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین بە ڕەتكردنەوەی پرۆژەی (هەژماری من) و هاوكات پشتیوانی لە تەوتین كردنی مووچەی فەرمانبەران لە بانكە حكومیەكانی سەر بە حكومەتی عێراقی دەكەین، ئەوەش رەنگدانەوەی داخوازیەكانی زۆربەی مامۆستایانە لە هەرێمی كوردستان، چونكە پێیانوایە بە هەژماری من كێشەكان كۆتایی نایێت و هیچ سودیشی لێناكەوێتەوە.
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەتەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران كێشەكانی مووچە كۆتاییان دێت بۆیە كاتی ئەوەهاتووە كە لایەنەكانی دیكەش پشتگیری ئەو بانگەوازی سەرۆكی یەكێتی بكەن بۆئەوەی بە یەكجاری كێشەی پاشەكەوت و لێبڕین و پێنەدان و بەبارمتەگرتنی مووچەی مامۆستایان بۆ بەرژەوەندی تایبەت كۆتایی پێبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









