فراکسیۆنی یەکێتی: ئەگەر هەژماری من بەردەوام بێت دەتوانرێت لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵا تۆماربکرێت

مووچەخۆرانی هەولێرن لە رێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن
SNN
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کۆمەڵێک ڕێگە لەبەردەستدایە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانن ڕێگری لە هەژماری من بکەن و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم “تەوتین”بکرێت لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵیەکانەوە، دەشڵێت، یەکەم ڕێگا تۆمارکردنی داوایە لە دادگای فیدڕاڵی، و دووەمیش فشارە لە ڕێگەی لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە، یاخود فشار کردنە لە حکومەتەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق جا فشارەکان سیاسی بن یاخود پەرلەمانی.
کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند “کۆمەڵێک کەناڵمان هەیە کە دەتوانین لە ڕێگەی ئەو کەناڵانەوە بە کرداری کاری لەسەر بکەین و فشار بکەین کە تەوتین لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵیەکانەوە بێت، یەکەم لە دادگای فیدرالی دەتوانین داوا تۆمار بکەین، دووەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەتوانێت فشار بکات، سێیەم فشارکردن لە حکومەتەکەی بەڕێز سودانی جا فشارەکان سیاسی یاخود پەرلەمانی بێت بۆ ئەوەی بێنە ژێر باری بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە تەوتین کردنی مووچە”.
وتیشی “ئێمە لە ڕابردوودا بێ متمانەیی بە جۆرێک بووە، کە مووچەخۆرانی هەرێم نایانەوێت مووچەکانیان لەسەر وەزارەتی دارایی هەرێم و لەوبانکانە بێت کە حکومەتی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات، بۆیە پێیان وایە مووچە لەسەر بانکە فیدڕاڵیەکان بێت کێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە”.
کاروان یاروەیس دەشڵێت “تیمەکانی یەکێتیمان لە بەغدا ڕاسپاردووە ڕێکارەکان بۆ بە نیشتیمانی کردنی مووچەی مووچەخۆران لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵیەکانەوە بگرنە بەر”.
بە قسەی بڕیاردەرەکەی فراکسیۆنی یەکێتی حکومەتی هەرێم خودی خۆی “سوودمەندە” لە هەژمارەکە بۆیە ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت.
ناوبراو دەڵێت “حکومەتی هەرێم لە هەژماری مندا دوو ئامانجی هەیە ئامانجی یەکەم ئەوەیە کە جڵەوی مووچە لە دەستی خۆیدا بمێنێت و کۆنتڕۆڵەکەی لە دەستی خۆیدا بێت، ئامانجی دووەم ئامانجێکی بازرگانیە کە دەیانەوێت لە ڕێگەی هەژماری منەوە مانگانە 6 بۆ 7 ملیۆن دۆلار دەستکەوتیان هەبێت”.
باس لەوەش دەکات “دەستکەوتی هەژماری من دەچێتە کوێوە؟ ئایە دەخرێتە خەزێنەی حکومەتەوە یان نەخێر، وە سەفقەیەکە لە نێوان بەرپرسانی هەرێمدا لەبەر ئەوە پرۆسەکە گوماناویە”.
ڕۆژی 5ی ئەم مانگە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بانگەشە بۆ حزبەکەی لە شارۆچکەی کۆیە، وێڕای ڕەتکردنەوەی “هەژماری من” دژایەتیی خۆشی بۆ سیستەمەکە ڕاگەیاند و لە ناو ئاپۆڕای لایەنگرانی حزبەکەیدا وتی “هەژماری من نە هەژماری منە و نە هەژماری ئێوەیە، بەڵكو هەژماری مەسرورە”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









